ناس کورد-
وەزیری دۆخە لەناكاوەكانی ڕوسیا گیانی لەدەستدا، لەکاتى مەشقکردنى هێزەکانیدا لەناوچەى سیبیریا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی میدیاکانى روسیا، يفغينى زينيتشيف وەزیرى دۆخە لەناكاوەكانی ڕوسیا ئەمڕۆ چوارشەممە لەکاتى رزگارکردنى کەسێکى دیکەدا و لە چوارچێوەى مەشقدا گیانى لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، رووداوەکە لەکاتى وێنەگرتنى دیمەنێکى مەشقکردندا روویداوە، ئەو وەزیرە تەمەن 55 ساڵە و وێنەگرێک لەسەر لێوارى روبارێک بوون و وێنەگرەکە کەوتووەتە ناو روبارەکەوە.
بەپێی میدیاکانى روسیا، لەو کاتەدا وەزیرەکە خۆى فرێداوە ئاوەکەوە بۆ رزگارکردنى، بەڵام بەر بەردێک کەوتووە و بەهۆیەوە گیانى لەدەستداوە، هەروەها وێنەگرەکەش بەهەمان شێوە گیانى لەدەستداوە.