کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە قەزای شارەزوور برایەک بە گوللە برا گەورەیەکی خۆی کوشت. . لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو، لە گوندی کانی کەوەی سەربەناحییەی وارماوای قەزای شارەزور، کەسێک بەناوی (ن.ع.ف) گوللەیەکی ناوە بەسەری براگەورەکەی خۆیەوە و برینداری کردووە. . ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ڕەوانەکردنی بریندارەکە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە ڕێگادا گیانی لەدەستداوە. . پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕووداوەکە تۆمەتبارەکەیان دەسگیرکردووە و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادان ڕاگیراوە. . .