ناس کورد-
پەروەردەى سلێمانى داوا لە بەڕێوەبەرایەتییەکان دەکات ناوى ئەو مامۆستایانەیان بۆ بنێرێت کە پاڵێوراون بۆ وەرگرتنیان لە کۆلێژەکانى پەروەردەى بنەڕەت لە زانکۆکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی گشتاندنێکى پەروەردە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، پێویستە ئەو مامۆستایانەى پاڵێوراون لە پسپۆرییەکەى خۆیان درێژە بە خوێندن بدەن.