گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵگەنامە

پێنج مانگە هەرێم وەڵامى نوسراوێکى بەغداى ’’نەداوەتەوە’’

2021.09.08 - 11:26
App store icon Play store icon Play store icon
پێنج مانگە هەرێم وەڵامى نوسراوێکى بەغداى ’’نەداوەتەوە’’

ناس کورد-

 

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، پێنج مانگە هەرێم وەڵامى نوسراوێکى بەغداى نەداوەتەوە بۆ گواستنەوەى راژەى فەرمانبەرانى فەرمانگە فیدراڵییەکان، بەڵام هەرێم وەڵامى نەداوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

هۆشیار عەبدوڵا ئەمڕۆ چوارشەممە لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە ۱۳ ی ٤ ی ۲٠۲۱ ەوە واتا نزیکەی پێنج مانگ لەمەوبەر وەزارەتی دارایی عێراق ئەو نوسراوە ناردوە بۆ هەرێم و هەتا ئێستا جوابی نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراقیان نەداوەتەوە.

 

دەشڵێت "حزبایەتی و کاری سیاسیی لێدەرکەی لە هەمو رویەکەوە لە بەرژەوەندەی ئەو فەرمانگانە و تەنانەت حکومەتی هەرێمیش بوو ئەوانە راژەکانیان بگوازرێتەوە، وەک هەمو فەرمانگەیەکی تری فیدرالیی موچەیان دوا نەئەکەوت، پێشینە و مافە داراییەکانی تر شمولی دەکردن، شانی لیستی موچە خۆرانی هەرێمیش کەمێک سوکتر دەبوو".

No photo description available.