گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەترسی چییە؟

بایۆمەتری سوپا و پۆلیس و هاوڵاتیانی ئەفغان كەوتە دەست تاڵیبان

2021.09.07 - 19:51
App store icon Play store icon Play store icon
بایۆمەتری سوپا و پۆلیس و هاوڵاتیانی ئەفغان كەوتە دەست تاڵیبان

ناس کورد-

ئەو سیستمە بایۆمەترییەی بۆ ماوەی 20 ساڵ ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی بۆ هاوڵاتیانی ئەفغانستانیان دروستكردووە بە بەهای ملیۆنەها دۆلار كەوتووەتە دەست بزوتنەوەی تاڵیبان كە بەشێكی سەرەكی موچە و زانیاری پۆلیس و سوپا و ئەو هاوڵاتیانەیە كە وەك هاوكاری ئەمەریكا و ناتۆ كاریان كردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی ئاسۆشییەتد پرێس (7ی ئابی 2021) كە "ناس كورد" خوێندویەتییەوە، داتاكانی پەنجەمۆر و هێڵکاری چاوی هاوڵاتیانى ئەفغان و داتابەیسی موچەكانیان كەوتووەتە دەست بزوتنەوەی تاڵیبان و كارمەندانی سوپا و پۆلیس ترسی زۆریان هەیە ئەو زانیارییانە بەكاربهێنرێت بۆ شوێندۆزیكردن و ئاشكراكردنی كارنامەیان.

 

ڕاپۆرتەكە باس لەوەش دەكات لە ڕۆژی 15ی ئابەوە كە كابول كەوتووەتە دەست تاڵیبان هەندێ ئاماژە هەن لەسەر ئەوەی بزوتنەوەكە ئەو سیستمی بایۆمەترییە بەكاردەهێنێت بۆ دۆزینەوەی ئەوانەی هاوكاری سوپای ئەمەریكا بوون لە 20 ساڵی ڕابردوودا، یەكێك لەوەرگێڕەكانیش ئەوەی بە ئاژانسە ئەمەریكییەكە وتووە كە نامەی مۆبایل و تەلەفۆنیان لە تاڵیبانەوە بۆ دێت و دڵنیان بەهۆی بایۆمەترییەوە دەستیان كەوتووە.