ناس کورد-
وەزارەتی دادی عێراق ئاشكرایكرد لەكۆی 50 هەزار زیندانیكراوی عێراق دەوروبەری نیوەیان سزای لەسێدارەدانیان هەیە و كەڵەكەبوونی دۆسییەكانیش دەگەڕێتەوە بۆ مانەوەی دۆسییەكان بە هەڵپەسێردراوی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی بەیاننامەكەی وەزارەتی داد كە "ناس كورد" بینیویەتی (7ی ئەیلولی 2021) لەكۆی ئەو 25 هەزار سزادراوە بە لەسێدارەدان 90% یان پلەی كۆتاییان وەرنەگرتووە یان مەرسومی كۆمارییان بۆ دەرنەچووە كە پێشمەرجییەكی یاساییە بۆ جێبەجێكردنی، جگە لەوەش یاسای عێراقی رێگە بە دووبارە دادگایی كردنەوە دەدات ئەگەر زەبر و زۆر لەوەرگرتنی دانپێداناندا هەبووبێت.
زۆری ژمارەكانی سزای لەسێدارەدان لە عێراف جێگەی ڕەخنەی رێكخراوە مافپەروەرە مرۆییەكانن لەوانەش هیومان رایتس ۆچ بە تایبەت بۆ تاوانباركراوانی دۆسییەی داعش.