کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 و ئاشکراکردنی یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێم، بردنە دواوەی کچێکی نیقاب پۆش لە ڕیزی خوێندکارەکاندا ڕەخنەیەکی زۆری لەنێو هاوڵاتیاندا دروستکرد، وا لێكدرایهوه كه بەهۆی نیقابەکەیەوە براوەتە دواوە. . هەر لە دوای ئەو ڕەخنانە، وەزارەتی پەروەردە لە ڕوونکردنەوەیەکدا، ڕەتیکردەوە ئەو کچە بەهۆی نیقابەکەیەوە بردرابێتە دواوە و ڕایگەیاند، وەستانی خوێندکارەکان بەپێی ڕیزبەندی نمرەکانیان بووە و خوێندکارە یەکەمەکان لە ڕیزی پێشەوە بوون و ئەو کچەش سێیەم بووە، بۆیە بردراوەتە دواوە. . ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی پەروەردەش هێشتا کاردانەوەکانی کپ نەکردەوە و لە بەدواداچوونێکی ناس کورد کە بۆ ڕیزبەندی خوێندکارەکان ئەنجامیدا، دەرکەوت کە بەپێی ڕیزبەندی نەوەستاون و خوێندکاری پلەی سێیەم هەبوو لە ڕیزی پێشەوە و یەکەمی سەر ئاستی هەرێمیش لە ڕیزی سێیەمدا بوو. . مەنسور قادر موحسین پلەى یەکەمی لە ئاستی پۆلی 12ی زانستی بەدەستهێناوە، بەڵام لە کۆتاییدا نایهێننە پێشەوە و مەنسور لە ڕیزی سێیەمدا دەمێنێتەوە، وێنەکە ببینە. .