گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حوسام رەسام پیرۆزبای جەژنی نەورۆز لە گەلی کورد دەکات

2019.03.11 - 17:08

ناس کورد-

حوسام ڕەسام پیرۆزبای جەژنی نەورۆز لەگەلی کورد دەکات و گۆرانییەکیش بەناوی"زۆرباش" بە هەردوو زمانی کوردی وعەرەبی بڵاو دەکاتەوە.

 

لە سەرەتای گۆرانییەکەیدا هونەرمەند حوسام رەسام بەکوردی دەڵیت: "جەژنی نەورۆزتان پیرۆز بێت".

حوسام ڕەسام هونەرمەندێکی بەڕەگەز عێراقیە، هەمیشە خۆشەویستی خۆی بۆ گەلی کورد دەەربڕیوە، ئەمە یەکەم جار نیە ئەم هونەرمەندە بە کوردی گۆرانی بڵیت لە ساڵی ٢٠١٥ گۆرانیەکی بۆ سوپای عێراق و پێشمەرگەی کوردستان بەجلی کوردیەوە بڵاو کردەوە، کە تێیدا ستایشی هێزی پێشمەرگە دەکات، حوسام رەسام لەناو کوردیشدا هەواداری زۆری هەیە.