گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە قەزایەكی هەرێم لە دوو مانگدا 19 تۆمەتباری مادەی هۆشبەر گیراون

2021.09.07 - 13:44
App store icon Play store icon Play store icon
لە قەزایەكی هەرێم لە دوو مانگدا 19 تۆمەتباری مادەی هۆشبەر گیراون

ناس كورد_

ئاسایشی شارەزوور ئاشكرای كرد لەماوەی مانگەكانی تەمموز و ئابدا 19 تۆمەتباری مامەڵەكردن لەگەڵ مادە هۆشبەرەكان دەستگیركراون. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

راگەیەنراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور (7ی ئەیلولی 2021) كە وێنەی دراوەتە "ناس كورد" ئاماژە بەوە دەكات، سه‌رجه‌م ده‌سگیركراوان به‌ مادده‌ی 30 له‌ یاسای ماده‌ هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره‌عه‌قڵیه‌كان و به‌فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌سگیركراون. 

 

لەبارەی دەستگیركراوەكانیشەوە ئەوە هاتووە، 18 هه‌ژده‌ تۆمه‌تبار له‌ ره‌گه‌زی نێرن و تۆمه‌تبارێكیش له‌ ڕه‌گه‌زی مێیە. دەست گیراوە به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كه‌ل و په‌لی به‌كار هاتوو بۆ ئه‌و ‌مه‌به‌سته‌ و ئه‌و مادده‌ هۆشبه‌رانه‌دا  كه‌ به‌ تۆمه‌تباران بوه‌ یان خاوه‌ندارێتیان لێكردوون، ته‌نها یه‌ك تۆمه‌تباریش له گیراوەكان به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانییه‌و سه‌رجەم تۆمه‌تبارانی دی هاوڵاتی عێراقین.