گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دەوام بەجێنەھێڵن’’

’’لێکۆڵینەوە و سزا’’..سێ بڕیار لە وەزارەتى پەروەردەوە

2021.09.06 - 23:51
App store icon Play store icon Play store icon
’’لێکۆڵینەوە و سزا’’..سێ بڕیار لە وەزارەتى پەروەردەوە

ناس کورد-

 

وەزارەتى پەروەردەى هەرێم سێ بڕیارى بۆ کەمکردنەوەى رۆتین دەرکرد و هەڕەشەى سزادانى هەر فەرمانبەرێک دەکات کە کەمتەرخەم بێت لەرایکردنى کاروبارەکانى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بڕیارەکان کە فەرمانگەى میدیا و زانیارى سەر بە حکومەتى هەرێم بڵاویکردووەتەوە، دەبێت بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری پەروەردە و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، دەوام بەجێنەھێڵن تا دوا نووسراو واژووی لەسەر دەکرێت، لە ڕۆژانی دەوام.

 

دەقى بڕیارەکان:

 

١-لە ھەموو ئاستەکانی بەرپرسیارێتی و فەرمانبەرێتی، پێویستە دامەزراوە پەروەردەییەکان و ناوەندەکانی خوێندن، بەشێوەیەکی خێرا و بێ ھیچ دواکەوتنێک کاروباری ھاووڵاتییان و سەردانیکاران لەچوارچێوەی یاسا و رێنماییەکان بەڕێ بکەن. ئەو کارەی کە یاسا و رێنمایی ڕێگەی پێداوە، دەبێت بە زووترین کات ئەنجام بدرێت. ھەرکارێکیش ڕووبەڕووتان ببێتەوە لەدەرەوەی یاسا و رێنمایی، نابێت سەردانیکار بێ وەڵام بێت. دەبێت بەشێوازێکی کارگێڕی دروست وەڵام بدرێتەوە.

 

٢- دەبێت بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری پەروەردە و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، دەوام بەجێنەھێڵن تا دوا نووسراو واژووی لەسەر دەکرێت، لە ڕۆژانی دەوام.

 

٣- وەزارەت بەشی سکاڵای ئەلیکترۆنی ھەیە، کە ژمارەکانی دیارە و ھەر سکاڵایەک بگاتە وەزارەت لەسەر دواکەوتنی مامەڵەی ھاووڵاتییان یان شێوازی مامەڵەی نەشیاو لەگەڵ سەردانیکارانی دامەزراوە پەروەردەییەکان و ناوەندەکانی خوێندن لەڕێگەی (بەڕێوەبەرایەتیی بەدواداچوون و بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری یاسایی لە دیوانی وەزارەت) بەدواداچوونی جددی لەسەر دەکرێت. پاش بەدواداچوون فەرمانبەری کەمتەرخەم لەھەر ئاستێکی بەرپرسیارێتی بێت (تایبەت - ئاسایی) پارێزراو نابێت لە لیژنەی لێکۆڵینەوە و سزای کارگێڕی بەگوێرەی یاسای بەرزەفتی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرت گشتیی ساڵی 1991ـی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.