ناس کورد-
ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، واژۆى پێویستى پەرلەمانتاران بۆ پێشنیازە بڕیارێک کۆکراوەتەوە و رەوانەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عومەر گوڵپى ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، یەکێک لە ماددەکانی پێشنیازە بڕیاری پابەندکردنی حکومەت بریتیە لەوەى، حکومەت پابەند دەبێت بە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و بەستنی سەرجەم شایستە داراییەکانی فەرمانبەران لە چوارچێوەی مووچەی هەر فەرمانبەرێکدا.
باسى لەوەشکردووە، ئەمە هەوڵی ژمارەیەک لە ئەندام پەرلەمانە بۆ گەڕاندنەوەی مافی پێشێلکراوی مووچەخۆران، کە لە ساڵی (٢٠١٥)ەوە بە ناڕەواو نایاساییانە حکومەت پلە بەرزکردنەوەی ڕاگرتوون، سبەینێ پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت.