ناس کورد-
پۆلیسى دهۆک ئاشکراکردنى باندێکى گەورەى دزینى پارە و زێڕى راگەیاند کە لەجۆرجیاوە هاتونەتە دهۆک و پارە و زێڕیان دزیوە و ویستویانە بیبەنە ئەو وڵاتە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پۆلیسى دهۆک لەگرتەیەکى ڤیدیۆییدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو باندە لەسەر سێ ئاست کاریان لەسەر دزییەکە کردووە، تیمێکى ئامادەکاریی، تیمێکى جێبەجێکار، تیمێک بۆ بردنە دەرەوەى پارە و زێڕکە.
دەشڵێت، دزییەکە لەلایەن هەندێ خەڵکى جۆرجیاوە ئەنجامدراوە و دوانیان گیراون، بەڵام پێش ئەوەى پارەکە ببەنە دەرەوە ئاشکرابوون.