ناس کورد-
سۆشیال میدیاى سەر بە کارگێڕى مەکتەبی سیاسی یەکێتى بڵاویکردەوە، حکومەتى هەرێم موچەى خانەنشینى ئاراز شێخ جەنگى راگرتووە، بەڵام هێشتا خۆى هیچ قسەیەکى لەو بارەیەوە نەکردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی سۆشیال میدیاى سەر بە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، موچەى خانەنشینى بەپلەى وەزیرى ئاراس شێخ جەنگى کە مانگانە شەش ملیۆن دینار بووە راگیراوە.
هەروەها لیستێکى بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا موچەکەى ئاراز شێخ جەنگى بەشەش ملیۆن دینار دیاریکراوە.
تا ئێستا ئاراز شێخ جەنگى هیچ رونکردنەوەیەکى لەو بارەیەوە نەداوە.