ناس کورد-
سەرچاوە كەشناسییەكان ئاشكرایانكرد، وادەی دەركەوتنی ئەستێرەی گەلاوێژ لە ئاسمانی عێراق دەكەوێتە ڕۆژی هەینی داهاتوو كە دەكاتی 10ی ئەیلول و لە ئاسۆی باشوورەوە دیار دەكەوێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
كەشناسی عێراقی محەمەد ئەلدوری بە شكارێكدا بۆ "طقس العراق" كە "ناس كورد" بینیویەتی (6ی ئەیلولی 2021) باس لەوە دەكات، دەركەوتنی ئەستێرەی گەلاوێژ "سهیل" ئاماژەیە بۆ گۆڕانی كەشی هاوینە بەرەو پایز و فێنكبوون بەتایبەت لەكاتەكانی شەودا.
ئەلدوری ئەوەش ڕوون دەكاتەوە خودی ئەستێرەكە پەیوەندی بە كەشوهەواوە نییە، بەڵام بەگوێرەی ئەزموونی پێشینیان دەركەوتنی لەمیانەی سوڕی زەویدا نیشانەی فێنك بوون و كۆتاییهاتنی گەرمایە.