گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت

دوو هۆكار نرخی نەوتیان دابەزاند

2021.09.06 - 15:38
App store icon Play store icon Play store icon
دوو هۆكار نرخی نەوتیان دابەزاند

ناس کورد-

نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە دابەزین پاش ئەوەی عەرەبستانی سعودیە نرخی نەوتی خۆی دابەزاند و ترس و گومانەكانیش لەنەوە نوێیەكانی كۆرۆنا هەڵكشا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی داتا ئابورییەكانی بۆرسە جیهانییەكان كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (6ی ئەیلولی 2021) هۆكاری دابەزینی نرخی نەوتی برێنت بۆ دەوروبەری 72 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی عەرەبستانی سعودیە نرخی نەوتی خۆی دابەزاندووە بۆ كڕیارە ئاسیاییەكانی، ئەمەش دەرگای بۆ ڕكابەری وڵاتان كردووەتەوە بۆ یاریكردن بە نرخەكان. جگە لەوەش هێشتا ترس لە بڵاوبوونەوەی نەوە نوێیەكانی كۆرۆنا مەترسین بۆ خواست و كاری كۆمپانیا گەورەكانی جیهان لە قۆناغی داهاتوودا.