ناس کورد-
نرخی ئەلەمنیۆم گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی 10 ساڵدا بەهۆی گرژییە سیاسییەكانی وڵاتی غینیا كە سەرچاوەیەكی سەرەكی هاوردەكردنی ئەم كانزایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی بلومبێرگ كە "ناس كورد" بینیویەتی (6ی ئەیلولی 2021) نرخی كانزای ئەلەمنیۆم بەڕێژەی 40% هەڵكشاوە لە بۆرسەی جیهانیدا، ئەمەش بەرزترین ئاستە لەماوەی 10 ساڵدا، هۆكارەكەشی ئەو كودەتا سەربازییەیە كە سوپای غینیا دژی سەرۆك كۆمار ئەنجامیداوە و مەترسی دروستبوونی گرژی و پێكدادانی دروستكردووە.
چین بە گەورەترین هاوردەكاری ئەلەمنیۆم لە جیهاندا دەناسرێت بەمەبەستی پیشەسازی و دروستكردنی كەرەستەو ئامێر و نیوەی بەرهەمی خۆشی لە وڵاتی غینیاوە دابین دەكات.