ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە تەقەی لەهاوسەرەکەی کردبوو و دواتر هەڵهاتبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا (دووشەممە 6ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، " دوای ئەوەی ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی ئاگادارکرایەوە لەڕووداوێکی تەقەکردن لەسنوری بنکەی پۆلیسی ڕزگاری، دەرکەوت کە ئافرەتێک بەفیشەک بریندار بووە، دواتر بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕز دادوەر هەمان شەو توانرا تۆمەتبار (س، م، م) لەدایکبووی 1976 کە هاوسەری ئافرەتەکەیە لەلایەن بنکەی پۆلیسی ڕزگارییەوە دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر دەمانچەکەیدا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "جێگەی ئاماژەیە ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بووە و بریندارەکەش لەنەخۆشخانەیە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت."