ناس کورد-
عەتا سەراوی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند، ئەو قسانەی بەناوی ئەوەوە لەسەر هێزێکی کوردستانی بڵاوکراوەتەوە دوورە لەڕاستییەوە و هیچ پەیوەندییەکی بەوەوە نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕوونکردنەوەیەکەدا عەتاو سەراوی (دووشەممە 6ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "ماوەی چەند رۆژێکە لەهەندێک ئەکاوەنت و پەیجی بەکرێگیراو، هەڵساون بەبڵاوکردنەوەی لێدوان بەناوی بەندەوە لەسەر هێزێکی کوردستانی، لە ڕێگەی ئەم رونکردنەوەیەوە پێتان ڕائەگەیەنم کە ئەم جۆرە لێدوانانە هیچ پەیوەندیەکی بە بەندەوە نیە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، لەهەر چوار پارچەی کوردستان بڕوای تەواوی بەمافی گەلەکەمان هەیە و هەر لایەنێک خۆیان بڕیار دەدەن کە شێوازی خەباتیان چۆنە، ئەو لێدوانانە دوورە لە مەبدەئی ئێمەوە، هیوادارم ئەو کەسانەی هەستاون بەبڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە دەستهەڵبگرن لەم چەواشەکاریانە."