ناس کورد-
جارێکیتر دادگاییکردنى چوار لە دەستگیرکراوانی بادینان دواخرا و بەوبۆنەیەوە ئەو چوار دەستگیرکراوە مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئەیلولی 2021، دادگایی هەریەکە لە (مەسعود شنگالی، شیروان تەها، کارگەر عەباس و بەندەوار ئەیوب) لە دادگاى دووی هەولێر بەڕێوەدەچێت.
بەشدار حەسەن، یەکێک لە پارێزەرانی خۆبەخشی دەستگیرکراوانی بادینان ڕایگەیاند، "بەهۆی خانەنشینبوونی دادوەری پێشوو، دادوەری نوێ بە بیانووی ئاگادارنەبوون لە دۆسییەکە و خوێندنەوەی دۆسییەکە دانیشتنەکەی دواخست بۆ 14ی تشرینی یەکەم".
وتیشی، "بەهۆی دواخستنی دادگاییەکەوە گیراوان بڕیاری مانگرتنیان دا و باردوخۆیان خراپە."