ناس کورد-
سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم ڕایگەیاند، ئومێد هەیە لە زووترین کاتتدا ئەو کەسەی کە خۆی بە "گۆڤەند" ناساندووە و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە گەنجان کردووە بدۆزنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. مونا یاقو، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ (دووشەممە 6ی ئەیلوللی 2021) بە "دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، " دوێنێ له‌گه‌ڵ داواکاری گشتی دانیشتین و باسی کەیسی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ئەو چەند گەنجەمان لەژێر فشاردا کرد کە چی بکرێت له‌و بابه‌ته هه‌ڵبه‌ته من زیاتر پێم باشه نه‌ک ته‌نها ئه‌و که‌یسه به‌ڵکو ئێمه له هه‌رێمی کوردستان له‌وانه‌یه زۆر پێویستمان به‌وه بێت که ئه‌و که‌یسه بکرێته که‌یسێک که ڕوونکردنه‌وه و وشیارکردنه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵک بکه‌ین به‌تایبه‌تی گه‌نجه‌کان و ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له 14 ساڵ بۆ سه‌ره‌وه که ئێمه یاسامان هه‌یه و ئه‌و یاسایه زۆر شت قه‌ده‌غه ده‌کات هه‌تا ئه‌و دیارده‌یه زۆر بڵاونه‌بێته‌وه له هه‌رێمی کوردستان."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمه کاری لەسەر ده‌که‌ین واته خه‌ریکین هه‌موو ڕۆژێک باسی ئه‌و که‌یسه ده‌که‌ین له زۆر شوێن به په‌یوه‌ندی و به دانیشتن و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک، به‌دڵنیایی ئومێد هه‌یه که ئه‌و که‌سه بدۆزینه‌وه، خۆی زۆربه‌ی کاته ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباره هه‌میشه ده‌وترێت که شوێنی دیار نییه هه‌تا بۆئه‌وه‌ی خۆی بپارێزێت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا وانییه ئینشائه‌ڵا به‌زووترین کات زانیاری باش ده‌گاته هه‌موو که‌سانه‌ی که ئه‌و که‌یسه له‌لایان گرنگه."
د.مونا یاقو ڕوونیشکردووەتەوە، " ئەو کەسە ئەگەر لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش نەبێت لە وڵاتانی دەرەوە بێت دەتوانرێت دەستگیر بکرێت، له یاسای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندێک ڕێوشوێن هه‌یه ده‌توانین بیکه‌ین و دادگایش بکرێت، بەڵام لەکوردستان که‌موکورتی یاسا نییه، یاسای زۆرباشمان هه‌یه ته‌نها پێویسته بیسه‌لمێنین که ئێمه به‌ڕاستی ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ ده‌که‌ین له‌کاتی پێویستدا به‌شێوه‌یه‌کی باش و توند، جارێ له‌به‌رئه‌وه‌ی من هه‌موو ورده‌کاریی لێکۆڵینه‌وه‌که‌م ئاگا لێ نییه بۆیه ناتوانم بڵێم به چ یاسایه‌ک ئەو تۆمەتبارە دۆسێی بۆ دەکرێتەوە به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه یاسامان هه‌یه، یاسای سزادانی عێراقی ژماره 111 ساڵی 1969 ده‌رچووه و هه‌موارکراوه‌ته‌وه ئه‌و یاسایه زۆر ده‌قی له‌ناودایه که له‌سه‌ر ئه‌و که‌یسه جێبه‌جێ ده‌کرێت هه‌روه‌ها یاسامان هه‌یه قه‌ده‌غه‌کردنی به‌کارهێنانی ئامێره‌کانی په‌یوه‌ندی ئه‌و یاسایه دووباره لێره‌دا ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت واته یاسامان زۆره که‌موکورتیمان له یاسادا نییه ته‌نها کێشه‌که له‌وه‌دا ئێمه بیسه‌لمێنین که یاسا جێبه‌جێده‌که‌ین."
سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ باسی لەوەشکردووە، ئەگەرچی لەدەستەکەیان بەشی سکاڵا هەیە، بەڵام ژمارەیەکی کەم سکاڵایان لەلا تۆمارکراوە لەسەر ئەو دۆسێیە و دەڵێت، " ئێستا ئه‌و شته لای من زۆر گرنگه، چونکه له ده‌سته‌ی خۆمان به‌شی سکاڵامان هه‌یه که‌چی سکاڵای زۆر که‌م له‌لامان تۆمار ده‌کرێت، من به‌هه‌موویان ده‌ڵێم که ئێمه زۆر خه‌مخۆرین و ئێمه زۆر حه‌زده‌که‌ین خزمه‌تی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ین به‌تایبه‌تی ئه‌وکه‌سه‌ی که ده‌بێته قوربانی و توشده‌بێت له‌وجۆره که‌یسانه بابێن و سکاڵای خۆیان تۆمار بکه‌ین ئێمه‌ش ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێت درێغی ناکه‌ین، من وه‌کو که‌سی خۆم ئاماده‌م بچمه هه‌موو شوێنه‌کان هه‌تا شتێکیان بۆ بکه‌ین."
جەختیشیکردووەتەوە، " ئێمه چاودێری ورد ده‌که‌ین واته ئه‌و که‌یسه له‌لامان زۆر گرنگه باوه‌ڕیشمان هه‌یه ئینشائه‌ڵا به زووترین کات هه‌واڵی باش ده‌بێت به‌دیاریکراوه‌یی له‌و که‌یسه، به‌ڵێ پێویسته ئه‌و که‌سه ده‌ستگیر بکرێت."