گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بڕیارێک لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە لەبارەی مووچە

2021.09.06 - 10:55
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێک لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە لەبارەی مووچە

ناس کورد- 

وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیارێکی تایبەت بەو مووچەخۆرانە وەرگرتووە کە زیاتر لە مووچەیەکیان هەبووە و بەگوێرەی بڕیارەکە، ئەو مووچانەی لەدوای 1ی 7ی 2020 وەرگیراون لێیان وەردەگیرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێم کە (دووشەممە 6ی ئەیلولی 2021) دەرچووە، تیایدا هاتووە، "بەپێی یاسای چاکسازی بڕیارماندا، بڕی ئەو مووچانەی کە وەرگیراوە لەلایەن ئەو مووچەخۆرانەی کە زیاتر لە مووچەیەکیان وەرگرتووە، لە پێش 1 - 7 - 2020 لێیان وەرناگیرێتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بڕی ئەو مووچانەی کە وەرگیراوە لەلایەن ئەو مووچەخۆرانەی کە زیاتر لە مووچەیەکیان وەرگرتووە لەدوای 1 - 7 - 2020 لێیان وەردەگیرێتەوە و تەنها ئەو مووچەیە وەردەگرێت کە خۆی هەڵیبژاردووە و هەر بڕە پارەیەکیش پێش ئەو بەروارە لێیان وەرگیرابێت بۆیان دەگەڕێندرێتەوە." 

 

لە خاڵی سێیەمدا و سەبارەت بە وەرگرتنەوەی مووچە ئەوە هاتووە، "بڕی لێوەرگیرانەوەکە بەڕێژەی (1/5)ی کۆی مووچەکەی (بنەڕەتی و دەرماڵە) زیاتر نەبێت."

 

No photo description available.