گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

تاڵیبان کۆنتڕۆڵکردنی پەنجشیری ڕاگەیاند

2021.09.06 - 10:48
App store icon Play store icon Play store icon
تاڵیبان کۆنتڕۆڵکردنی پەنجشیری ڕاگەیاند

ناس کورد- 

بزووتنەوەی تاڵیبان بە فەرمی کۆتاییهاتنی شەڕ و  سەرکەوتنی بزووتنەوەکەی لە کۆنترۆڵکردنی پەنجشیر ڕاگەیاند و دەڵێت، خەڵکی پەنجشیر دڵخۆشن بە چوونیان.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان (دووشەممە 6ی ئەیلولی 2021) کۆنتڕۆڵکردنی ڕایگەیاند، پەنجشیری ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، "بەم سەرکەوتنە شەڕ لە وڵاتەکەمان کۆتایی هات پشت بەخوا هەموو خەڵکی وڵاتەکەمان لە ئازادی و ئەمنیەتدا دەژین." 

 

ڕاشیگەیاند، "خەڵی پەنجشیر دڵخۆشن بە چوونمان و هیچ هاووڵاتییەکی مەدەن زیانی پێنەگەیشتووە، ئێمە جیاکاری لەنێوان پێکهاتەکاندا ناکەین و هەمووان بەیەک جۆر مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت." 

 

وتەبێژی تاڵیبان جەختیشیکردەوە، "لەئێستادا هەموو خاکی ئەفغانستان ئێستا لەژێر فەرمانڕەوایی تاڵیباندایە و هەوڵدەدەین پەیوەندیی باش لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروست بکەین.