گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کەتیبەکانی حیزبوڵـڵا: پێشمەرگە ئاسانکاری بۆ داعش دەکات

2021.09.05 - 22:22
App store icon Play store icon Play store icon
کەتیبەکانی حیزبوڵـڵا: پێشمەرگە ئاسانکاری بۆ داعش دەکات

ناس کورد-

 

وتەبێژى کەتیبەکانى حزبوڵا، پێشمەرگەى تۆمەتبارکرد بەوەى لەسنورى کەرکوک "ئاسانکاریی" بۆ داعش دەکات و داوا لەبەغدا دەکات لەو بارەیەوە بجوڵێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ئەبو عەلى عەسکەرى ئەمڕۆ یەکشەممە لە تویتێکدا رایگەیاند، لەکەرکوک و ناوچەکانى جێناکۆک "پێشمەرگە ئاسانکارى بۆ تاقمەکانى تاوان دەکات بۆ ئەوەى بجوڵێن"، پێویستە بەغدا فشار لەسەریان دروستبکات بۆ ئەوەى ئەو ئاسانکارییە رابگرن.

 

دەشڵێت داعش یارییەکى هەواڵگرى سعودى ئیماراتییە و ئەوەش روونە لەلاى هێزە ئەمنییەکان و ئەو هێرشانەى دەکرێتە سەر هێزە ئەمنییەکان پلانە.

 

ئەمە یەکەمجار نییە پێشمەرگە تۆمەتى لەو شێوەیەى دەخرێتە پاڵ، بەڵام وەزارەتى پێشمەرگە بەتوندى ئەو تۆمەتانەى رەتکردووەتەوە و جەختیکردووەتەوە رێکارى یاسایی بەرانبەر هەر کەسیک دەگرنەبەر کە تۆمەتیان بخاتە پاڵ.