ناس کورد-
ئاسایشى هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبارێک لەکاتى هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنى تەقەى لەهێزێکى ئاسایش کردووە و بەهۆیەوە دوو کارمەند برینداربوون، تۆمەتبارەکەش کوژراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى ئاسایش کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، مەفرەزەکانى ئاسایش له هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی كه‌سێك به‌ناوی (ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ده‌مین ره‌سول) بوون، كه دانیشتووی هه‌ولێر بوو و به مادده‌ی (406) له دادگا داواكراو بوو، له رێكه‌وتی (23/5/2021) داواكراو ته‌قه‌ی لێكردوون و دوو كارمه‌ند و هاووڵاتییه‌كی ئافره‌ت بریندار بوون و تاوانباره‌كه‌ش رایكرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئه‌و تاوانباره به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی له هاووڵاتییان ده‌كرد و ببووه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان و پێشتریش هاووڵاتییه‌كی به ناوی (فه‌رهاد جه‌بار محه‌مه‌د)ی كوشتووه و خۆی له شوێنێكی نادیار حه‌شار داوه.
بەپێی راگەیەنراوەکە، ئه‌و تاوانباره 7 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه به مادده‌كانی "تیرۆر، هه‌ڕه‌شه، كوشتن". دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان توانرا شوێنه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی مهابادی ناو شاری هه‌ولێر ده‌ستنیشان بكه‌ن و ئه‌مڕۆ تیمه‌كانیان هه‌وڵیاندا ده‌ستگیری بكه‌ن.
باس لەوەشکراوە، به‌ڵام جارێكی دیكه تاوانباره‌كه به‌چه‌ك رووبه‌ڕووی هێزه‌كانیان بووه‌وه و له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا دوو كارمه‌ندی ئاسایش بریندار بوون و تاوانباره‌كه‌ش كوژرا.