گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتێكیان بەناوی ئاشتییە

تالیبان لەناو خۆیدا لەسەر دوو پۆستی وەزاری ناكۆكن

2021.09.05 - 21:20
App store icon Play store icon Play store icon
تالیبان لەناو خۆیدا لەسەر دوو پۆستی وەزاری ناكۆكن

ناس كورد-

 

میدیاكانی پاكستان بڵاویانكردەوە، بزوتنەوەی تالیبان توشی ناكۆكی ناوخۆیی هاتووە لەبارەی پێكهاتەی حكومەتی نوێ بەتایبەت وەزارەتەكانی دارایی و بەرگری. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژنامەی "ذا إنترناشيونال نيوز" ی پاكستانی لە هەواڵێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (5ی ئەیلولی 2021) بڵاویكردەوە: دووكەس كاندید كراون بۆ وەزارەتی دارایی و بەرگری كە لە لیستی گەمارۆكانی ئەمەریكادان، بزوتنەوەكەش نایەوێت لە سەرەتاوە دووچاری بەریەككەوتن ببێت لەگەڵ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بەم هۆیەوە ناكۆكی لەناو بزوتنەوەكەدا دروست بووە. 

 

لەبارەی كابینە چاوەڕوانكراوەكەشەوە رۆژنامەكە دەڵێت سەدر ئیبراهیم بۆ ناوخۆ و خەلیل حەقانی بۆ پۆستی وەزارەتی ئاشتی یەكلایی بوونەتەوە لەناو تالیبان.