گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و وردەکاریی

چوار ئەندامى خێزانێک لەرووداوێکى هاتوچۆدا لەئاغجەلەر گیانیان لەدەستدا

2021.09.05 - 19:27
App store icon Play store icon Play store icon
چوار ئەندامى خێزانێک لەرووداوێکى هاتوچۆدا لەئاغجەلەر گیانیان لەدەستدا

ناس کورد-

رووداوێکى سەختى هاتوچۆ لەسەر رێگەى ئاغجەلەر - تەکیە گیان لەدەستدانى چوار کەس و برینداربوونى کەسێکى دیکەى لێکەوتەوە کە سەرجەمیان لەیەک خێزانن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رووداوەکە ئێوارەى ئەمڕۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلى جۆرى کیا و تانکەرێکدا روویداوە و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا.

 

شەریف رەحیم وتەبێژى تەندروستى چەمچەماڵ بە "ناس کورد" ى راگەیاند، بەهۆى رووداوەکەوە چوار سەرنشینى ئۆتۆمبێلى جۆرى کیا کە یەک خێزان بوون گیانیان لەدەستداوە و کەسێکى دیکەشیان برینداربووە.

 

وتیشى "ئەوانەى گیانیان لەدەستداوە پێکهاتوون لە پیاوێکى تەمەن ٢٥ ساڵ، دوو ئافرەتى ١٨ و ٢٥ ساڵان، منداڵێکى دوو ساڵان".

 

شەریف رەحیم باسى لەوەشکرد، بریندارەکە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و چارەسەرى بۆ دەکرێت، سەرجەمیشیان خەڵکى چەمچەماڵن.

May be an image of roadMay be an image of car and roadMay be an image of 1 person and road