گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ڕێتێچوو نییە’’

پێشبینییەكی ڕەش بۆ چارەنووسی چەكدارەكانی پەنشیر

2021.09.05 - 17:24
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەكی ڕەش بۆ چارەنووسی چەكدارەكانی پەنشیر

ناس کورد- 

شارەزایەكی ئەمەریكی ڕەوشی ئەفغانستان دەڵێت بزوتنەوەی تالیبان ئەزموونی 20 ساڵ شەڕكردنی وەرگرتووە و بڕێكی زۆر چەكی پێشكەوتوو بۆیە سەركەوتنی چەكدارە بەرهەڵستكارەكانی دۆڵی پەنشیر ڕێتێچوو نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بیل رۆجیۆ، سەرنوسەری "لونغ وور جورنال" كە بارەگاكەی لە ئەمەریكایە لە لێدوانێكدا بۆ فرانس پرێس كە "ناس كورد" خوێندویەتییەوە (5ی ئەیولی 2021) باس لەوە دەكات دۆخی دۆڵی پەنشیر تەمومژاوییە و خراپە، هەر لایەك بانگەشەی سەركەوتن و بەرەوپێشچوون دەكەن، بەڵام سەركەوتنی بەرهەڵستكارەكان دوورە. 

 

رۆجیۆ باس لەوەش دەكات تالیبان ئەزموونی 20 ساڵیان هەیە لەشەڕكردن، وەك سوپاس مەشقیان كردووە، برێكی زۆر چەكی پێشكەوتووشیان دەستكەوتووە لەپاش كشانەوەی ئەمەریكا، بۆیە ئەگەری سەركەوتنی بەرهەڵستكارەكانی پەنشیر دوورە. 

 

دۆڵی پەنشیر كە زێدی لەدایكبوونی ئەحمەد شا مەسعودە لە دەمی داگیركاری سۆڤییەت لە هەشتاكان و لە هەڵكشانی تالیبانیشدا 1996 _ 2001 نەكەوتە بندەستی دەسەڵاتی هیچ كامیان، لە ئێستاشدا داوای لامەركەزی دەكات و بووەتە بنكەی نەیارانی تالیبان و ئەوانەی لەدەوری مەسعودی كوڕی ئەحمەد شا مەسعودی رێبەری تاجیكی و یەكێك لە سیمبولەكانی ئەفغانستان لە سەردەمی شەڕی دژی سوڤییەت.