گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

داهاتی گرانبوونی نرخی نەوت بۆ دوو مەبەست تەرخان دەكرێت

2021.09.05 - 13:43
App store icon Play store icon Play store icon
داهاتی گرانبوونی نرخی نەوت بۆ دوو مەبەست تەرخان دەكرێت

ناس کورد- 

 

ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمان دەڵێن ئەو داهاتەی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە دەست عێراق دەكەوێت دەچێتە یەدەگی نەختینەیی بانكی ناوەندی و بەشێكی تری بۆ بژاردنی قەرزەكان دەڕوات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەندامانی لیژنەكە لە لێدوان بۆ ئەلمەدا كە "ناس كورد" خوێندویەتییەوە (5ی ئەیلولی 2021)، ئەو داهاتە زیادەی بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە دەست كەوتووە ناكرێت بكرێتە بودجەیەكی تەواوكاری چونكە كات نەماوە و بەشی زۆریشی بۆ یەدەگ و قەرز دەڕوات. 

 

لای خۆشییەوە موزهیر محەمەد ساڵحی راوێژكاری ئابووری سەرۆك وەزیران، دەڵێت بەهۆی هەڵبژاردنەوە پەرلەمان نیمچە وەستاوە و ناتوانرێت هیچ یاسایەكی دارایی نوێ بۆ خەرجكردنی داهاتە بەدەستهاتووەكان دابنرێت و هەر ئەو خەرجییانە دەكرێن كە لە بودجەی 2021 دا هاتوون.

 

كۆی گشتی قەرزی عێراق لە بودجەی ئەمساڵدا 19.8 ملیار دۆلارە، نرخی بەرمیلێك نەوتی هەناردەكراویش بە 45 دۆلار خەمڵێنراوە بە تێكڕای 3 ملیۆن و 250 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە كاتێكدا ئێستا نەوت بەرزبووەتەوە بۆ دەوروبەری 70 دۆلار