گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

زانایەکی ئەمریکی شۆکێک لەبارەى سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

2021.09.05 - 12:24
App store icon Play store icon Play store icon
زانایەکی ئەمریکی شۆکێک لەبارەى سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

زانایەکی دیاریی ئەمریکی ئاشکرای کرد، دوو هەفتە پێش یەکەم ئاگادارکردنەوەى چین لەبارەى دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ساڵی 2019دا، ئەو بیستوویەتی کە ڤایرۆسەکە بڵاوبووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لێدوانەکەى ئایان لیپکین، پرۆفیسۆری زانکۆی کۆڵۆمبیا لە بەڵگەفیلمێکی زانکۆکەدا لەبارەى سەرەتای سەرهەڵدانی ئەو پەتایە ڕادەی ڕاستی لێدوانی فەرمی چین لەبارەى ئەسڵی ڤایرۆسەکە لاواز دەکات.


لیپکین لە میانەی بەڵگەفیلمەکەدا دەڵێت کە بۆ یەکەم جار لە 15ی کانوونی یەکەمی 2019دا زانیاری لەبارەى پەتای کۆرۆنا بیستووە، ئەو جارێکی تر بەروارەکە دووبارە دەکاتەوە بۆ جەختکردنەوەی زیاتر، لەکاتێکدا چین لە لە کۆتایی هەمان مانگدا بڵاوبوونەوەى پەتاکەى ڕاگەیاند.


بەپێی گێڕانەوەى فەرمی چینی، پێش ڕاگەیاندنی فەرمی پەتاکە لە ووهان تەنها پێنج کەس تووشی پەتاکە بوون.


ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دوای 16 ڕۆژ ئاگادارکردنەوەى لەبارەى سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە پێگەیشتووە و ڕەخنەگرانیش هۆکاری بڵاوبوونەوەی پەتاکە بە جیهاندا بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە.


پرۆفیسۆر لیپکین نامۆ نییە بە چین چونکە ماوەیەکی دور و درێژ لەوێ کاری کردووە، هەروەها ستایشی حکومەتی چینی کردووە لە ڕووبەڕووبوونەوەى ڤایرۆسی سارس.

 

ئەو دەشڵێت کە لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمدا گوێی لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە بووە و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو لەگەڵ هاوڕێکانیدا "بە دوای نەخۆشییەکەدا بوون".