گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

داعش بە فێڵێک 12 ئەندامی پۆلیسی فیدڕاڵی لە کەرکوک کوشت

2021.09.05 - 09:30
App store icon Play store icon Play store icon
داعش بە فێڵێک 12 ئەندامی پۆلیسی فیدڕاڵی لە کەرکوک کوشت

ناس کورد-

درەنگانی شەوی ڕابردوو داعش هێرشی کردە سەر بازگەیەکی پۆلیسی فیدڕاڵی لە ناحیەی ڕەشاد لە پارێزگای کەرکوک و بەپێی دواین زانیارییەکان، 12 پۆلیس کوژران و ژمارەیەکی تریش بریندار بوون.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی زانیارییە ئەمییەکان کە دەستی ناس کورد کەوتووە، دەوروبەری کاتژمێر 12ی شەو چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی فەوجی 19ی لیوای 2ی فیرقەی 5ی پۆلیسی فیدراڵی لە نزیک گوندی سووتە کە سەر بە ناحیەی ڕەشادە و 65 کیلۆمەتر لە باشوری کەرکوکەوە دورە.

 

لەو هێرشەدا دوو ئەندامی پۆلیسی فیدڕاڵی کوژران، پاشان هێزێکی فیرقەکانی پێنج و هێزێکی کۆماندۆ چوونە شوێنی هێرشەکە بۆ بەهاناوەچوونیان، بەڵام چەکدارانی داعش چەند بۆمبێکیان لەسەر ڕێگای کاروانەکەدا داناوە و بەهۆیەوە 10 پۆلیسی تر کوژران و ژمارەیەکی تریش بریندار بوون.

 

هەر بەپێی زانیارییەکان، پزیشکی دادوەری سەرەتا 11 تەرمی سەر بە ئەندامانی پۆلیسی فیدراڵی وەرگرتووە و کەسێک بێسەروشوێن بووە، بەڵام دواتر تەرمی ئەویش دۆزراوەتەوە و ژمارەی گشتیی کوژراوان گەیشتووەتە 12 کەس.

 

هێرشەکە دوای هەفتەیەک دێت لە هێرشێکی تری چەکدارانی داعش بۆ فڕۆکەخانەی ئەلدوەییەی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین کە دوو ئەفسەری هێزە ئەمنییەکان کوژران و حەوتی دیکەش برینداربوون.