گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کێشمەکێشی هاوسەرۆکانی یەکێتی لەسەر کەناڵی ئایپڵەس بەردەوامە

2021.09.04 - 21:55
App store icon Play store icon Play store icon
کێشمەکێشی هاوسەرۆکانی یەکێتی لەسەر کەناڵی ئایپڵەس بەردەوامە

ناس کورد- 

لەدوای ئەوەی بەڕێوەبەری کەناڵی ئایپڵەس ڕایگەیاند کە کەناڵەکە مۆڵەتی فەرمیی هەبووە، میدیاکانی یەکێتی و نزیک لە بافڵ تاڵەبانی لەزاری بەرپرسانی وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە بڵاویانکردەوە کە کەناڵەکە مۆڵەتی فەرمیی نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ئای پڵەس کە لەماوەی ڕابردوودا لەلایەن لاهور شێخ جەنگی خاوەندارێتی دەکرا، دوای زیاتر لە ساڵێک ئامادەکاریی بۆ دەستکردن بە کار، بەڵام پێش ئەوەی دەست بە پەخش بکات و لەدوای ڕووداوەکانی 8ی تەمووز لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە خرایەسەر مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی. 

 

دوێنێ هەینیش لە چاوپێکەوتنێکدا، بافڵ تاڵەبانی ئەوەی ڕایگەیاند کە کەناڵەکە مۆڵەتی نەبووە و بۆ مەبەستی تایبەتی بەکارهاتووە. 

 

هەر ئەمڕۆ هیوا جەمال، بەڕێوەبەری دامەزراوەکە کە لەئێستادا لە ئەرکەکەی لادراوە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، کەناڵەکە مۆڵەتی فەرمیی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری هەیە

 

لەو چوارچێوەیەدا، میدیای فەرمیی یەکێتی و نزیک لە بافڵ تاڵەبانی، لە زاری شیروان عەبدوڵا خورشید، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە لە وەزارەتی رۆشنبیری ڕایگەیاندووە، ” كەناڵی ئایپڵەس هیچ مۆڵەتێكی فەرمیی نییە و قۆناغە فەرمییەکانی بۆ دامەزراندنی كەناڵی تەلەفیزیۆنی جێبەجێ نەكردووە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بۆ وەرگرتنی مۆڵەت پێویستە داوایەك سەبارەت بە دامەزراندنی كەناڵی تەلەفیزیۆنی ڕەوانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و ناوخۆ و گواستنەوە و گەیاندن بكرێت و دوای بوونی مەرجی پێویست، ئەوكات مۆڵەت دەدرێتە كەناڵەكە، بەڵام ئایپڵەس تەنها ڕێكارێكی سەرەتایی ئەنجامداوە و هەر بۆیە مۆڵەتی فەرمیی نییە.”

 

زیاتر بخوێنەرەوە: لێدوانێکی بافڵ تاڵەبانی کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە