ناس کورد-
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، بڕیاری ناردنی ملیۆنێک لیتر بەنزین لە بەغداوە بووەتە فەرمیی، بەڵام تائێستا نازانن چۆن بەنزینەکە بگەیەننە هەرێم بۆیە تائێستا نەنێردراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
كه‌مال ئه‌تروشی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری (شەممە 4ی ئەیلولی 2021) رایگەیاند " لە ماوەی ڕابردوودا ئەو بەنزینەی دەهاتە هەرێمی کوردستان کوالێتی زۆر خراپ بوو و زیانێکی زۆری لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان دەدا هەربۆیە کارمان کرد بۆ ڕاگرتنی ئەو کارە تا وای لێهات هێنانی بەنزین لە دەرەوە وەستا، دواتر هانی بازرگانەکانمان دا بۆ هاوردەکردنی بەنزین و باجمان کەم کردەوە بۆئەوەی وردە وردە نرخی بەنزین دابەزێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " دواتر چوومە بەغدا و لە کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق گەیشتینە ئەوەی بەغدا ڕۆژانە ملیۆنێک لیتر بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت و ئێستا بڕیارەکە دەرچووە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "من نەمدەزانی کە توانای لۆجستیمان نییە بۆ گواستنەوەی ئەو ملیۆن لیترە بۆ هەرێم کە بە تانکەر بێت یاخود بۆری یاخود هەر ڕێگەیەکی دیکە، بۆیە ئێستا سەرقاڵی ئەوەین کە ئەوە چارەسەر بکەین."
وەزیری سامانە سروشتییەکان باسی لەوەشکردووە، "له کۆمپانیای كار بە زیادەوە ده‌توانین به‌نزین به‌رهه‌مبهێنین، به‌ڵام به‌هۆی ڕه‌چاوكردنی دۆخی ئابوریی هەرێمی كوردستان پێویسته به‌شێك له نه‌وتی خاو ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ین و ناكرێ هه‌مووی بكه‌ین به به‌نزین".
دەقی قسەکانی وەزیری سامانە سروشتییەکان:
ئێمه له ماوه‌ی ڕابردوو هیچ قه‌یرانێكی به‌نزینمان له هه‌رێمی كوردستان نه‌بووە، بازاڕی به‌كارهێنانی پێكهاته‌كانی نه‌وت له ناویشیاندا به‌نزین له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی ئیتیزانێكی هه‌بوو، واته بڕێك له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرا و بڕێكیش له پاڵاوگه‌كانی ناوخۆ به‌رهه‌م ده‌هات، هاوكات سه‌قامگیرییه‌ك و گرێبه‌ستێكیش هه‌بوو، ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه ده‌هات نه‌ما و ناگاته بازاڕەكانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌نزینه كه ده‌هات به پێویست زانرا كۆنتڕۆڵێكی باشی له‌سه‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی كوالێتییه‌كه‌ی دیاری بكرێت. هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن كه ملیۆنێك ئۆتۆمبێل له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، بۆیه پێویست ده‌كات ئه‌و به‌نزینه‌ی له لایه‌ن شوفێرانه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت كوالێتییه‌كه‌ی به‌رز بێت بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی ئه‌و به‌نزینه كه‌مترین زیان به ئۆتۆمبێل و ژینگه‌ی كوردستان و هاووڵاتیان بكه‌وێت، بۆیه ئه‌و به‌نزینه‌ی ده‌هات زۆربه‌یان كوالێتییه‌كه‌یان باش نه‌بوو، ئێمه هه‌رچه‌ند كۆنتڕۆڵمان كرد، به‌ڵام هەر بنبڕ نەدەکرا، بۆیە له كۆتاییدا هاورده‌كردنی ئه‌و به‌نزینه له ده‌ره‌وه به ته‌واوه‌تی ڕاگیرا. له لایه‌كی دیكه ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌ت هانی بازرگانانی به‌نزینمان دا و پێمان ڕاگه‌یاندن ئه‌وانه‌ی به‌نزین هاورده ده‌كه‌ن، باجیان لەسەر كه‌م ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ قه‌یران یان گرانی به‌نزین نه‌مێنێت. ئێمه له هه‌رێمی كوردستان توانای پاڵاوتنی به‌نزینى زۆرمان هه‌یه بۆ نموونه ته‌نیا له كۆمپانیای كار ڕۆژانه ده‌توانرێ بڕی ١٤٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو بپاڵێورێ كه ده‌كاته چه‌ند ملیۆن لیتر به‌نزین و به‌شی كوردستان ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یران و نه‌هاتنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵییەوە، ئێمه ناچار بووین نه‌وتی خاو هه‌نارده بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێم بتوانێت پابه‌ندبوونی مرۆیی و ئه‌خلاقی به‌رانبه‌ر به هاووڵاتیانی بسه‌لمێنێت به تایبه‌ت بۆ دابینكردنی بڕی پاره‌ی به‌رده‌ست بۆ بودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، بۆیه ئێمه بڕی نه‌وتی خاومان دیاری كرد كه بۆ پاڵاوگه ده‌چێت و ئه‌وه‌ی دیكه‌یش هه‌نارده ده‌كرێت، بێگومان ئه‌مه‌یش كه‌مه، پاڵاوتنی نه‌وت له پاڵاوگه‌ی خۆمان ڕۆژانه یه‌ك ملیۆن لیترە واته بۆ هه‌ر ٢٥ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو كه ئه‌مه‌یش به‌شی ناوخۆ ناكات چونكه وه‌ك له پێشدا ئاماژە‌مان بۆ كرد كه زیاتر له ملیۆنێك ئۆتۆمبێل له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و خێزان هه‌یه نان و بژێوی ماڵى له رێگه‌ی تاكسییەوەیە، بۆیه ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی په‌یداكردنی به‌نزین بدۆزینه‌وه تا بتوانین فۆرمه‌ڵێكی ئابووری دیكه بدۆزینه‌وه بۆ ئایندە، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش یه‌كێك له ڕێگاكان دروستكردنی په‌یوه‌ندی بوو له‌گه‌ڵ به‌غدا، زانراویشه به‌غدا ڕۆژانه یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاو ده‌پاڵێوێ کە به‌شی ناوخۆی عێراقیش ده‌كات و توانای فرۆشتنیشی به ده‌ره‌وه هه‌یه، واته له كۆی گشتی له پێویستی خۆیان زیاتر به‌رهه‌م ده‌هێنن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانی به‌غدام كرد و زۆر خۆشحاڵ بووم كه "ئیحسان عەبدولجەبار"ى جه‌نابی وه‌زیری عێراقم بینی كه له ڕاستیدا وه‌زیرێكی نایابه له ڕووی پیشه‌یی و تێڕوانینی فراوان و خاوه‌ن ئه‌زموون و زانیارییه. به گه‌یشتنم بۆ به‌غدا و لە ماوه‌ی سێ كاتژمێر له‌گه‌ڵ ته‌واوی به‌رپرسانی نه‌وتی عێراق و دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی وه‌ك باشوور و كه‌ركوك و به‌غدا پێكه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوومان كرد و به‌ڕاستی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نایاب بوو چونكه ئه‌وانیش هه‌موویان زۆر خۆشحاڵ بوون كه وه‌زیرێكی كورد، پیشه‌یی و یه‌كێك بێت كه به زمانی خۆیان قسه بكات. ئه‌و گفتوگۆیه پێشتر له‌گه‌ڵیان نه‌كرابوو، ئیراده‌یه‌كی باش بینرا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا بتوانین له‌سه‌ر هه‌ندێك پرسی بنه‌ڕەتی له باره‌ی وزه‌وه ڕێك بكه‌وین و له‌سه‌ر ئاستی مرۆییش توانیمان لێكتێگه‌یشتنێكی باش بكه‌ین و به‌سته‌ڵه‌كی ڕابردوو له نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بتوێنینه‌وه. ئه‌مه كاریگه‌رییه‌كی گرنگی بۆ هه‌ردوولا هەیە. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به ڕاشكاوی به وه‌زیری نه‌وتی عێراقم ڕاگه‌یاند كه قه‌یرانێك له هه‌ریمی كوردستان هه‌یه و ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نی ئابووری و بژێوی هاووڵاتیانی هه‌رێم دروست ده‌كات، چونكه خه‌ڵكێكمان هه‌یه ژیانیان له‌سه‌ر ئه‌و سووته‌مه‌نیانه‌یه. له به‌رانبه‌ردا وه‌زیری نه‌وتی عێراق به خۆشحاڵییه‌وه به ده‌م داواكارییه‌كه‌مه‌وه هات و ئاماده‌یی خۆی نیشان دا بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كه‌م لەوەى بڕی یه‌ك ملیۆن به‌نزین بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكات. ئێستا بڕیاره‌كه له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقییه‌وه ده‌رچووه به ناردنی بڕی یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزینی ئۆكتانی به‌رز واته ئه‌مه شتێكی مێژووییه كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه له نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت به ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی بگات و هاووڵاتیانی خۆمان لێی سوودمه‌ند بن كه ئامانجه گرینگه‌كه ئه‌مه‌یه. مایه‌ی سه‌رنجه داواكارییه‌كه‌ی به‌نده و وه‌ڵامی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ته‌نها پێنج خوله‌كی پێویست بوو بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌نجام بگات، ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه كه هۆكاره مرۆیی و پیشه‌ییه‌كان گرنگن، واتا ڕە‌نگه پێویستی به وه‌فدێكی گه‌وره‌و سه‌ردانی زۆر نه‌بێت بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه چونكه په‌یوه‌ندییه‌كی دروست و پیشه‌یی قووڵ له‌گه‌ڵ خاوه‌ن بڕیاره‌كه ده‌توانی بگه‌یته ئه‌نجامێكی ئەرێنى. به نووسراوی فه‌رمی و به په‌له فه‌رمان كراوه بۆ سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت و غاز له به‌غدا كه ئه‌و بڕە بدرێته هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام لایه‌نی لۆجستی پێویسته كه ئه‌و بڕە به چ شێوه‌یه‌ك بێت له رێی بۆڕی یاخود له ڕێی تانكه‌ره‌وه، ئێمه سیستەمی لۆجستیمان نییه بۆ وه‌رگرتن و دواتر دابه‌شكردنی به‌سه‌ر پارێزگاكانی خۆمان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندیم به "فارس عیسا" نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداوه كرد كه ئه‌ویش له‌م بابه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌دا ڕۆڵێكی باشی هه‌بوو، ئێستا به‌نده لیژنه‌یه‌كم له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئاماده كردووه، كه له فه‌رمانبه‌رانی لێوه‌شاوه و خودان ناوبانگی پاك و پیشه‌یی پێك دێت، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌رفه‌تێك به دروستبوونی گه‌نده‌ڵی نه‌درێت، كه به لای ئێمه مه‌حاڵه ڕوو بدات. ئێستا لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و به‌رپرسانی دیكه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له په‌یوه‌ندیدایه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن لایه‌نی لۆجستی گه‌یاندنی ئه‌و بڕە به‌نزینه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به هه‌رێمی كوردستان بگات. خواستی به‌نده و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و چاره‌سه‌ره چاره‌سه‌رێكی ستراتیژی و به‌رده‌وام بێ له نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، ئێمه له ئێسته‌دا چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی ئه‌و یەک ملیۆن لیتره‌ین کە بگاته هه‌رێمی كوردستان، بۆ قۆناغی دواییش ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت به‌هه‌ر بڕێك ئه‌وه گفتوگۆیه‌كی پیشه‌یی پێویسته. هه‌ر كاتێك بینیم ئه‌و بڕە به‌نزینه گه‌یشت و هاووڵاتیان لێی سوودمەندبوون یا شۆفێری تاكسی بە ئاسوودەیی تانكی بەزینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پڕ كرد بۆ كاسپی ماڵ و منداڵەكەی، ئەوكات دەتوانم بە ئاسوودەیی، شەو باش بخەوم.