گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەم مانگە دابەش دەکرێن

دوو مادەی دیکە بۆ بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان زیاد کرا

2021.09.04 - 20:24
App store icon Play store icon Play store icon
دوو مادەی دیکە بۆ بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان زیاد کرا

ناس کورد- 

وەزارەتی بازرگانی وادەی دابەشکردنی ماددە نوێیەکانی ناو بەشەخۆراکی ڕاگەیاند و دەڵێت، بۆ ئەم مانگە نیسک و لەتکەنۆکیش بە هاووڵاتیان دەدرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق (شەممە 9ی ئەیلولی 2021)  بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی وت، "دووەم سەبەتەی خۆراکی گەیشتووەتە کۆگاکان و ئامادەکارییەکان تەواو بوون و لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەست دابەشکردنی دەکرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " نیسک و لەتکە نۆکیش لەگەل بڕە خۆراکی ئەم مانگەدا دابەش دەکرێت"، ئەوەش دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو فاسۆلیا و دۆشاو و چەند مادەیەکی دیکە زیادکران. 

 

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق لەبارەی گرانبوونی نرخی نان و سەمون ئەوەی خستووەتەڕوو، هەڵمەتی فراوان بۆ بەدواداچوونی نرخەکان ئەنجام دەدەن و هەر فڕنێک سەمون کەم بکاتەوە دەدرێتە دادگاو پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو.