گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چییان کردووە

دزپێكردنی پلانێك حكومەتی بەریتانیا توڕەو شەرمەزار دەكات

2021.09.04 - 17:43
App store icon Play store icon Play store icon
دزپێكردنی پلانێك حكومەتی بەریتانیا توڕەو شەرمەزار دەكات

ناس كورد_

دزەپێكردنی پلانی بەخاكسپاردن و پرسەی شاژنی بەریتانیا ئیلیزابێسی دووەم لە كاتێكدا خۆی لە ژیاندایە حكومەتی بەریتانیای توشی شەرمەزاری و توڕەیی كردووە و سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە لە سەرچاوەكەی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی زانیاری رۆژنامەی تەلەگراف، كە "ناس كورد" خوێندووەتییەوە (4ی ئەیلولی 2021) پلانەكە بەناوی "پردی لەندەن" ـە و بەسەر گەورە كەسایەتییەكانی وڵات و بەرپرسە باڵاكاندا دابەشكراوە وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەگەری مردنی شاژنی بەریتانیا، بەڵام دزەی كردووە بۆ میدیاكانی ئەو وڵاتە و ئەمەش ئیحراجی زۆری بۆ حكومەت دروستكردووە چونكە شاژن لە تەندروستییەكی باشدایە. 

 

پلانەكە پێنج مانگ پاش مەرگی شازادە فیلیپی مێردی شاژن دانراوە و چەند سیناریۆیەكە بۆ بەخاكسپاردنی شاژن ئێلیزابێس كە ئێستا تەمەنی 95 ساڵەو تەندروستییەكی باشی هەیە. 

 

لە پلانەكەدا مەراسیمی گواستنەوەی تەرم و داگرتنی ئاڵا و بەیاننامەی سەرۆك وەزیران و هەندێ وردەكاریتر ڕوونكراونەتەوە.