گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

فەرمی؛ خوێندنی باڵا داوای ناوی خوێندکارە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکات

2021.09.04 - 17:11
App store icon Play store icon Play store icon
فەرمی؛ خوێندنی باڵا داوای ناوی خوێندکارە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکات

ناس کورد- 

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لە نوسراوێکدا داوای ئامار و ناوی سەرجەم قوتابییە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكات و سەرۆکی زانکۆی سلێمانیش دەڵێت، ناوەکانیان ناردووە، بەڵام نازانن بۆ دامەزراندنە یاخود نا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە لە 1ی ئەیلولی 2021، بە واژۆی د. خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان ئاڕاستەی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم کراوە، تیایدا  داوای ناردنی ئاماری قوتابی و خوێندكارە یەكەمەكانی سەرئاستی بەشەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان كراوە بۆ ساڵانی 2016 تا 2020، لەماوەی هەفتەیەکدا.

 

لەوبارەیەوە، د. ڕەزا حەسەن، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "ئێمە وەک زانکۆی سلێمانی ناوەکانمان ناردووە، بەڵام نازانین ئایا بۆ دامەزراندنە یاخود بابەتی دیکە." 

 

ناس کورد پەیوەندیکرد بە د. خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، بەڵام ئەو ڕەتیکردەوە لەوبارەیەوە هیچ لێدوانێک بدات و وتەبێژی وەزارەتەکەش بەردەست نەبوو.



No photo description available.