ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەڕێگەی عەربەت - سلێمانی پێنج کەس برینداربوون کە دووانیان تائێستا بێ هۆشن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی (شەممە 4ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "لە سەر ڕێگای عەربەت - سلێمانی لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویاندا کە پێنج سەرنیشینی تێدابوو، تیایدا 3 کەس برینداربوون و 2 کەسیش کە سەرنیشینی ئۆتۆمبێلی دووەم بوون بێ هۆشن."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " دوای ئاگادارکردنەوەمان لە ڕووداوەکە ئەمبوڵانسمان بۆناردن لەئێستادا سەرجەم بریندارانی ڕووداوەکە بەمەبەستی چارەسەر کردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون لە شاری سلێمانی."