ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم نوێترین ئامارەکانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ئاماری توشبووان بە زیاتر لە نیوە دابەزیوە و ٤٤٢ توشبووی نوێ تۆمارکراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هاوکات بەراورد بە دوێنێ هەینی ڕێژەی مردنیش کەمی کردووە و ١٢ توشبوو گیانیان لەدەستداوە لەکاتێکدا دوێنێ ٢٢ حاڵەتی مردن تۆمارکرابوو.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٥٥٦)
١. پشکنین: (٦٦٨٧ پشکنینی نوێ)
٢. تووشبوو: (٤٤٢ تووشبووی نوێ)
٣. چاکبوون: (٢١٢٨ چاکبوون)
٤. مردن: (١٢ مردن)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٨٩٣٢٥٠ (٩٩١١٣٠ هەولێر، ٧١٨٣٠١ سلێمانی، ١١٦٣٦٠٢ دهۆك، ٢٠٢١٧ هەڵەبجە)
تووشبوون ٢٩٩٣٣٥ (٨٦٢٥٦ هەولێر، ١٠٠٨٧٧ سلێمانی، ١٠٦٦٨٣ دهۆك، ٥٥١٩ هەڵەبجە)