گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هەپەگە: پارتی شەڕی لە دژمان ڕاگەیاند و حەوت گەریلای شەهید کردین

2021.09.04 - 16:16
App store icon Play store icon Play store icon
هەپەگە: پارتی شەڕی لە دژمان ڕاگەیاند و حەوت گەریلای شەهید کردین

ناس کورد- 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە ڕایگەیاند، حەوت گەریلایان، کاتێک لە ئاوی زاپ لە هەرێمی خەلیفان پەڕیونەتەوە، "لەلایەن چەکدارانی پارتییەوە بۆسەیان بۆ دانراوە و هێرشیان کراوەتەسەر و شەهیدکراون."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە (شەممە 4ی ئەیلولی 2021) لەسەر چارەنووسی حەوت گەریلا، کە لە ڕۆژی 30ی ئابەوە چارەنوسیان نادیارە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "ئەو هەڤاڵانەمان لەلایەن چەکدارانی پارتییەوە بۆسەیان بۆ دانراوە و هێرشیان کراوەتە سەر و شەهیدکراون." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "چەکدارانی پارتی بە شیوازێکی نامەردانە بۆسەیان بۆ هەڤاڵانمان داناوە و حەوت هەڤاڵی ئێمەیان شەهید کردووە، ئەم کردەوە قیزەونە هیچ پەیوەندییەکی بە کوردایەتییەوە نییە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " ئەم هێرشە زیانێکی گەورە بە دۆزی ئازادیی گەلی کورد دەگەیەنێت، ماوەیەکە دەسەڵاتدارانی پارتی هێزەکانیان لە نزیک گەریلاکانمان جێگیردەکەن و بە پێداگرییەوە شەڕمان پێدەدەفرۆشن، بەڵام ئێمە لەپێناو بەرژەوەندیی نەتەوەیی گەلەکەمان، ئەوانمان نەکردووەتە ئامانج، ئێستاش هەر ئەوان خائینانە بۆسە بۆ هەڤاڵانمان دادەنێن و شەهیدیان دەکەن، بەمشێوەیەش شەڕێکی تاکلایەنەیان دژی ئێمە ڕاگەیاندووە." 

 

هەپەگە ئامژەی بەوەشکردووە، " پێویستە هەموو گەلی کورد، پرسیار لە پەدەکە و بارزانی بکەن، لە شەڕێکی ناوخۆیی و ڕشتنی خوێنی گەنجانی کورد، چیی بەدەست دێنن؟ بۆچی قیزەونانە شەڕمان پێدەفرۆشن؟ لەم قۆناغەدا دروستکردنی شەڕی کورد بە کورد، ئایا نابێتە لاپەڕەیەکی ڕەش لە مێژووی گەلەکەماندا، پێویستە کورد و دۆستانی ئەم پرسیارانە لە پەدەکە و بارزانی بکەن." 

 

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، " لەم کاتەدا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە ئیمرالی و زیندانەکانی تورکیا، دژی ڕێبەر و هەڤاڵانمان گۆشەگیریی و ئەشکەنجەکانی توند کردووەتەوە و لە هەموو گۆڕەپانەکاندا هێرشی فاشتیانە و قڕکەرانە دەکاتە سەر گەل و هێزەکانمان، هاوبەشیی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک بۆ ویژدان و دادپەروەریی گەلەکەمان و ڕای گشتی دەهێڵینەوە."