گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

گەڕانەوەی كوڕەكەی قەزافی بۆ حوكم كێشەی بۆ دروستبوو

2021.09.04 - 14:16
App store icon Play store icon Play store icon
گەڕانەوەی كوڕەكەی قەزافی بۆ حوكم كێشەی بۆ دروستبوو

ناس کورد-

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ڤیتۆیەكی ئەمەریكای ئاشكراكرد دژ بە خۆكاندیدكردنی سەیفولئیسلامی قەزافی لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی كۆتایی ئەمساڵی لیبیا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جۆی هود، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیك لە لێدوانێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (4ی ئەیلولی 2021) جەختیكردەوە، "هەموو جیهان كێشەیان هەیە لەگەڵ خۆپاڵاوتنی سەیفی قەزافی بۆ سەرۆكایەتی وڵات چونكە داواكراوێكی دادگای باڵای تاوانەكانە لە لاهای و لە لیستی سزادراوانی ئەمەریكاشدایە".

 

ئەم ڤیتۆیەی واشنتۆن لەكاتێكدا زانیارییە ڕۆژنامەوانییەكان باس لەوە دەكەن ڕوسیا پێیوایە سەیفولئیسلامی كوڕە گەورەی قەزافی كە لەسەردەمی باوكیدا جڵەوی زۆربەی كاروبارەكانی لەدەست بووە، بژاردەیەكی باشە بۆ سەرۆكایەتی لیبیا و بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی كۆتایی ئەمساڵی سەرۆكایەتی و پشتیوانیشی پێشكەش دەكات لەم پڕۆژەیەدا.

 

سەرچاوەكانی نزیك لە سەیف قەزافی ئەوەیان بۆ میدیا عەرەبییەكان ئاشكراكردووە بەم نزیكانە ناوبراو كاندیدبوونی خۆی پێشكەش دەكات و لە ئێستادا سەرقاڵی دروستكردنی هاوپەیمانێتی و دۆزینەوەی پشتیوانییە.

 

موعەمەر قەزافی یەكێك لە بەناوبانگترین دیكتاتۆرەكانی جیهانی عەرەبی بوو كە لە شوباتی 2011 گەلی لیبیا بەشێوەی چەكداری بەرەنگاری رژێمەكەی بوونەوە و لە ئۆكتۆبەری هەمان ساڵدا بە یارمەتی وڵاتانی ناتۆ توانیان بیكوژن. لەوكاتەشەوە لیبیا دووچاری دابەشبوون و شەڕی ناوخۆیی و دەستوەردانی دەرەكی بووەتەوە.