ناس کورد-
هونەرمەندی دیاری کوردستان و ئەکتەری بواری شانۆ و دراما عەبدوڵا خەیات دوای چەند ڕۆژێک توشبوونی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هونەرمەند عەبدوڵای خەیات ساڵی 1964 لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە و خوێندنی بنەڕەتی و ناوەندی لەوێ تەواوکردوە، خوێندنی ئامادەیی و پیشەیی لە سلێمانی تەواوکردوە.
یەکەم کاری هونەری بەناوی شانۆی ڕێژنە بووه لەساڵی 1979، هاوكات خاوهنى 30 کاری شانۆییهو بەشداری چەندین فیلمو دراماشى کردوە.