گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەی دەبێت؟

دوو زانای میسری و ئەڵمانی پێشبینی وادەی کۆتاییهاتنی کۆرۆنا دەکەن

2021.09.04 - 11:43
App store icon Play store icon Play store icon
دوو زانای میسری و ئەڵمانی پێشبینی وادەی کۆتاییهاتنی کۆرۆنا دەکەن

ناس کورد-

دوو زانای میسری و ئەڵمانی دەربارەی وادەی چاوەڕوانکراوی کۆتایی یاخود کەمبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا چییان وت؟ ئایا جێگەی نیگەرانییە کە ئێستا ژمارەی توشبووان زیادی کردووە؟!

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

با لە میسرەوە دەستپێبکەین، دکتۆر محەممەد عەواد تاجدین، ڕاوێژکاری تەندروستیی سەرۆککۆمار ڕایگەیاند، بەپێی ئەزموونە جیهانییەکانی پێشوو بۆ ئەم جۆرە ڤایرۆسانە، بەتێپەڕبوونی کات ڤایرۆسەکە لاواز دەبێت و ڕەنگە چیتر جۆری کوشندەتری ڤایرۆسەکە دەرنەکەون، ئیتر بەرە بەرە دەبێتە ڤایرۆسێکی ئاسایی و مرۆڤ مامەڵەی لەگەڵ دەکات.


ناوبراو لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕوونی کردەوە کە پێی وایە دوای ساڵی 2021 وردە وردە کشانەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕووی کوشندەیی و خێرایی بڵاوبوونەوەوە دەستپێدەکات، بەڵام بەتەواوی ون نابێت.


با بەرەو ئەڵمانیا بچین چونکە زانای پەتاناس کلاوس ستێرار تێڕوانینێکی گەشبینانەی هەیە و پێشبینی کۆتایی هاتنی کۆرۆنا و گەڕانەوەی دۆخی ئاسایی دەکات دوای زستانی داهاتوو.

 

ناوبراو لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی "مونچنەر مێرکور"ی ناوخۆیی پێشبینی دەکات کۆرۆنا لە دوای زستانی داهاتوو لە ئەڵمانیا کۆتایی بێت و دەڵێت، "لە بەهارەوە ئارامییەکی بەرچاو دەبینین و تاڕادەیەک کۆتایی دێت، لە هاوینیشدا سەرەڕای چەند بوونی چەند حاڵەتیکی توشبوون، دۆخەکە زۆر ئاسایی دەبێتەوە".

 

پەتازانە ئەڵمانیەکە لەبارەى زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا جەخت دەکاتەوە کە "پێشهاتێکی چاوەڕوانکراوە و پێویست بە نیگەرانی ناکات".

 

هاوکات نیگەرانی خۆی نیشاندا لەوەی کە هێشتا زیاتر لە چوار ملیۆن کەس لە وڵاتەکەی کە تەمەنیان لە سەرووی 60 ساڵییەوەیە نەکوتراون و دەشڵێت، "ئەوان زۆر مەترسییان لەسەرە کە توشی ڤایرۆسەکە بن".