گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی و زانیاریی

یەکەم لێدوانی بەرهەڵستکارەکەى تاڵیبان لە پەنجشیر دوای هەواڵی کۆنتڕۆڵکردنی

2021.09.04 - 10:28
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوانی بەرهەڵستکارەکەى تاڵیبان لە پەنجشیر دوای هەواڵی کۆنتڕۆڵکردنی

ناس کورد-

لەدواین پەیامیدا دوای ئەوەی تاڵیبان پێشڕەوییان کرد بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆڵی پەنچشیری کە تاکە ناوچەیە چەندین ساڵە بەرهەڵسی بزوتنەوەکە دەکات، سەرۆکی بەرەی بەرخۆدانی نەتەوەیی ئەفغانستان ڕایگەیاند کە هەرگیز دەستبەرداری شەڕ نابێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی مەیسام نەزاری، وتەبێژی بەرەی بەرخۆدانی نەتەوەیی ئەفغانستان و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەرەکە لە تویتێکدا (4ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند کە ئەحمەد مەسعودی کوڕی ئەحمەد شامەسعود لە دوایین پەیامیدا دووپاتی کردووەتەوە کە هەرگیز واز لە شەڕکردن بۆ ئازادی و دادپەروەری ناهێنێت.

 

نەزاری کە لە ئێستادا لە ئەمریکا دەژی ڕەتی کردەوە هێزەکانی تاڵیبانی کۆنتڕۆڵی چەند ناوچەیەکی پەنجشیریان کردبێت.

 

ئاهەنگی تاڵیبان
ئەمەش دوای ئەوە هات کە شەوی هەینی سێ سەرچاوەی تاڵیبان ڕایانگەیاند دەستیان بەسەر تەواوی وڵاتدا گرتووە، ئەوەش دوای شەڕێکی سەخت لە پەنچشیر، سەرکردەیەکی تاڵیبان بە ڕۆیتەرزی وت، "ئێمە ئێستا تەواوی ئەفغانستانمان کۆنترۆڵ کردووە، ئێستا ئاژاوەگێڕەکان شکستیان هێنا و پەنجشیریش بە تەواوەتی لە ژێر کۆنتڕۆڵماندایە".

 

هەردوای بڵاوبوونەوەى هەواڵەکە، لایەنگران و چەکدارانی تاڵیبان تەقەی خۆشیان بە ئاسمانی کابوڵ و چەند شارێکی ئەفغانستاندا کرد، بەهۆی تەقەی خۆشییەوە 17 کەس کوژران و 47ی تریش بریندار بوون.


هاوکات چەند هەواڵێک بڵاوبوونەوە کە ئەمڕوڵا ساڵح، جێگری سەرۆکی ئەفغانستان وڵاتی بەرەو تاجیکستان بەجێهێشتووە، بەڵام ئەویش ڕەتکرایەوە و لە ڤیدیۆیەکدا دەرکەوت و جەختیشی کردەوە کە شەڕێکی سەخت بەردەوامە.

 

شکستی دانوستانەکان
پێشتر بەرەی بەرخۆدان و تاڵیبان خواستی خۆیان بۆ دیالۆگ لەگەڵ یەکتر دەربڕی، بەڵام وا دیارە هەوڵەکان شکستیان هێناوە، بەرەی بەرخۆدان بەڵێنی بەرگریی داوە و تاڵیبانیش دۆڵەکەى گەمارۆداوە.


لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دانوستانەکانی پشت پەردە ڕوویاندا، ئەحمەد مەسعود ڕایگەیاند کە بزووتنەوەکە "پێشنیازی تەرخانکردنی دوو کورسییان بۆ بەرەی بەرخۆدانی نەتەوەیی لە حکومەتدا کردووە" و جەختیکردەوە کە "ئێمە تەنانەت بیرمان لەوە نەکردەوە".

 

دۆڵی پەنشیر کە قەڵایەکی دێرینی دژە تاڵیبانە، دۆڵێکی داخراو و نادیارە لە دڵی چیاکانی هیندوکوش، لە کۆتایی باشوریدا نزیکەی 80 کیلۆمەتر لە باکوری کابوڵی پایتەختەوە دورە.