گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تۆ وەرتگرتووەتەوە؟

کۆمسیۆن 17 ملیۆن کارتی بایۆمەتری بەسەر دەنگدەراندا دابەشکردووە

2021.09.04 - 09:35
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن 17 ملیۆن کارتی بایۆمەتری بەسەر دەنگدەراندا دابەشکردووە

ناس کورد-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق زیاتر لە 17 ملیۆن کارتی بایۆمەتری بەسەر دەنگدەراندا دابەشکردووە تاوەکو بتوانن لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەى 10ی تشرینی یەکەم دەنگی پێ بدەن، بەڵام هێشتا سێ ملیۆنی تر ماوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن سەلمان، بەڕێوبەری گشتی بەشی زانیاری و پەیوەندی جەماوەری کۆمسیۆن بە ئاژانسی فەرمیی عێراقییەی (4ی ئەیلولی 2021) ڕاگەیاند، "زۆری ژمارەی کارتی بایۆمەتری دابەشکراو لەناو دەنگدەراندا دوای هەڵمەتێکی کۆمسیۆن هات کە لە ئابی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە و تەنانەت تا ڕۆژێکیش پێش دەنگدان بەردەوام دەبێت، بۆ ئەوەی تەواوی کارتەکان دابەش بکرێت".

 

وتیشی، "یەکێک لەو ئامرازانە بریتی بوو لە پێکهێنانی چەند تیمێک لەلایەن فەرمانگەکانی کۆمسیۆن لە بەغدا و پارێزگاکانی تر بۆ گەیاندنی ئەو کارتانە بە ماڵان".


حەسەن سەلمان پێشبینی کرد "ژمارەی کارتی بایۆمەتری دابەشکراوی لەنێوان دەنگدەراندا بەهۆی ئەو هەڵمەتەوە زیاتر بێت".


جەختی کردەوە کە "هەموو ئەو کارتانەی کە هەڵەیان تێدایە نێردراونەتەوە بۆ ئەو کۆمپانیایە نێودەوڵەتییەی کە چاپیان دەکات بۆئەوەى ڕاستکردنەوەیان بۆ بکرێت و جارێکی تر بگەڕێنرێنەوە بۆ وڵات بۆئەوەى دابەشیان بکەینەوە".

هاوکات حازم ئەلڕادنی، جێگری سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند کە هێشتا سێ ملیۆن دەنگدەری کارتی بایۆمەتری خۆیان وەرنەگرتووە.


ئەلڕادنی بە پەیامنێرانی وت، "هەڵبژاردن تەنها 36 ڕۆژ ماوە و زیاتر لە سێ ملیۆن کارتی بایۆمەتری هەیە کە لەلایەن دەنگدەرانەوە وەرنەگیراوەتەوە".