ناس کورد-
شەوی ڕابردوو لەدوای گەیاندنی چەند بریندارێکی شەڕی نێوان چەند گەنجێک، کەسوکاری هەردوولا لەناو نەخۆشخانەی یەرموک لە بەغدا کردیان بە شەڕ و دۆخێکی نەخوازراویان دروست کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی دوو گرتەیی ڤیدیۆیی کە بە "ناس کورد" گەیشتووە، شەوی ڕابردوو (هەینی 3ی ئەیلولی 2021) کەسوکاری بریندارانی شەڕێک کە لە دوو عەشیرەتی جیاواز بوون لەناو هۆڵی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی یەرموک لە بەغدا دەیکەن بە شەڕ و بە کەلوپەلی نەخۆشخانەکە لە یەکتر دەدەن.
دواتر لیوا سەعد مەعن، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی و ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، "هێزێکی نەخۆشخانەی یەرموک لە بەغدا هەردوو لایەنی شەڕکەریان دەستگیرکرد کە لە ناو نەخۆشخانەکەدا شەریان کردبوو، ئەوەش دوای ئەوەی دوو کەسیان لە گەڕەکی فوراتدا شەڕیان کردبوو و بەهۆیەوە بریندار بوو بوون".