ناس کورد-
هێشتا ئەو ناوچەیەی کە بە سێگۆشەی بەرمۆدا ناسراوە لە باکووری زەریای ئەتڵەسی زاناکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە، بەڵام بەڵگەفیلمێک کە بڕیارە بەم نزیکانە بڵاوبکرێتەوە، چەند نهێنییەکی گرنگی ئەو دیاردە سروشتییە ئاشکرا دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو زنجیرە بەڵگەفیلمی "گەورەترین نهێنییەکانی مێژوو" کە تیمێکی زانستی تایبەتمەند چەند ساڵێکە کاری لەسەر دەکەن لە ناوچەیەکی فراوانی نێوان کەنارەکانی فلۆریدا و باشووری ڕۆژهەڵاتی پۆرتۆریکۆ بەرەو ناوچەی بەرمۆدا پێشکەش بکرێت.
پێش پێشکەشکردنی بەڵگەفیلمەکە، مایک برێنت، دۆزەرەوەی دەریایی باسی لە پاشماوەی فڕۆکەکانی ئەو ناوچەکەی کرد و وتی، دەکرێت ئەوە پاشماوەی بۆمبهاوێژەکانی ساڵی 1945ی ئەمریکا بن.
سێگۆشەی بەرمۆدا نھێنیەکە لە لە نھێنیە نادیارەکانی سروشت کە سەدەھا ساڵە خەڵک سەری سوڕماوە لێی، تا ئێستاش یەکێکە لە سەرسوڕھێنەرەکانی سروشت کەلە گۆڤار رۆژنامە و تەلەفزیون باسی دەکرێت. سێگۆشەی بەرمۆدا بەشێکە لە زەریای ئەتڵەسی کە بەھەزارەھا کەشتی و فڕۆکەی لێ بزر بووە بەبێ ئەوەی ھیچ شتێک بەجێ بێڵن لەدوای خۆیان، ھەتا ئێستاش کەس نەیتوانیوە بە تەواوەتی ھۆی بزربونی ئەو شتانە بزانێت لەو سێگۆشەیەدا. کاتێک کە باسی سێگۆشەی بەرمۆدا دەکرێت وەک ئەوە وایە باسی چیرۆکێکی خەیاڵی بکەیت بەڵام جیاوازیەکەی ئەوەیە کە سێگۆشەی بەرمۆدا ڕاستییەکە و شتێکی واقعییە.
لە ساڵی 1930ەوە، زیاتر لە 325 فڕۆکە و زیاتر لە 1200 کەشتی بێسەروشوێن بوون یاخود نوقمبوون لە سێگۆشەی بەرمۆدا کە قەبارەکەى نزیکە بە قەد ویلایەتی ئالاسکای ئەمریکا دەبێت.
شوێنی جوگرافی
شوێنی جوگرافی سێگۆشەی بەرمۆدا دەکەوێتە ڕۆژئاوای زەریای ئەتڵەسی لە باشوری ویلایەتی فلۆریدا لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەرمۆدا لە ساڵی 1954 دۆزرایەوە کاتێک چەند فڕۆکەیەکی تێدا بزربوون و لەکاتی فڕین بەسەریدا دیار نەمان، ھەندێک پێی دەڵێن سێگۆشەی شەیتان.
خاڵی بزربوون لە سێگۆشەی بەرمۆدا
لە شوێنێکی دیاریکراودا لە باکوری ڕۆژئاوای زەریای ئەتڵەسی کە پێی دەڵێن (بحر سارجاسو) کە ئاوەکەی ھەموی بە قەوزە داپۆشراوە، کەشتی و پاپۆرەکان دیار نامێنن.
دەریای سارجاسو بێدەنگیەکی زۆری لێ دەبینرێت و وەک دەریایەکی مردو وایە، ھیچ جوڵەی نییە، کەشتیوانەکانیش چەندەھا ناویان لێ ناوە وەک (دەریای ترسناک) یان (قەبرستانی ئەتڵەسی)، ئەوە دەرکەوتووە کە چەندەھا کەشتی لەناو ئەو دەریایە بزربوون.
ئەو کەشتیانەی کە وونبوون لە سێگۆشەی بەرمۆدا
- لە ساڵی 1880ی زاینی کەشتی ئینگلیزی (اتلنتا) ژمارەی سەرنشینەکانی 290 کەس بوون.
- لە ساڵی 1918ی زاینی کەشتی ئەمریکی (سایلکوب)، ژمارەی ئەوانەی کە لەسەر کەشتییەکە بوون 309 کەس بوون.
- دیاردەی وونبوونی فڕۆکە، ئەم دیاردەیە گەیشتە زەریای ئەتلەنتی کاتێک کە بەئاسمانی ئەتلەنتی یان با بڵیین ئاسمانی سێگۆشەی بەرمۆدا ساڵی 1945 زاینی لە بنکەی سەربازیی لودیردیل لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پێنج فڕۆکە بۆ مەشقکردن چوون بەو شوێنەدا ڕۆشتن، ژمارەیان پێنج فڕۆکەوان بوون لەگەڵ هەشت یاریدەدەری فڕۆکەوانەکان کە تا ئاستێک شارەزاییان ھەبوو لە بارەی فرۆکەوانیەوە.
- لە ساڵی 1948 زاینی فڕۆکەی بەریتانی (ستارتیجر) وون بوو کە 31 کەس لەسەر بوو.
- لە ساڵی 1956 زاینی فڕۆکەی دەریایی ئەمریکی وون بوو کە 10 کەس بوون.