گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی دۆلار

سەرچاوەیەکی حکومی هۆکاری دابەزینی نرخی دۆلار ئاشکرا دەکات

2021.09.03 - 23:03
App store icon Play store icon Play store icon
سەرچاوەیەکی حکومی هۆکاری دابەزینی نرخی دۆلار ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

سەرچاوەیەکی حکومی هۆکاری دابەزینی نرخی دۆلاری بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا بۆ کەمی داواکاری و بەرزی ئاستی فرۆشتنی دراوەکە لە بانکی ناوەندی گەڕاندەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو سەرچاوەیە بە مەرجی ناونەهێنانی بە ئاژانسێکی عێراقی وتووە، "لاوازی چالاکی بازاڕە سەرەکیەکان لەم ڕۆژانەی دواییدا خواستی بۆ کڕینی دۆلار کەم کردووەتەوە."

 

وتیشی، "بەرزبوونەوەی ئاستی فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بۆ زیاتر لە 240 ملیۆن دۆلار لە ڕۆژێکدا هۆکارێکی دیکەی دابەزینی نرخی دۆلارە".

 

ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا دابەزیوە بۆ 174 هەزار و 450 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک.