گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەسەڵاته‌كانی كه‌مكرایه‌وه‌

یه‌كه‌م پلانی په‌راوێزخستنی ئیمام ئۆغلۆ ده‌ستی پێكرد

2019.06.27 - 21:38
App store icon Play store icon Play store icon
یه‌كه‌م پلانی په‌راوێزخستنی ئیمام ئۆغلۆ ده‌ستی پێكرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   دوای شکستهێنانی بینالی یڵدرم، كاندیدی پارته‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ، كاندیدی پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په‌" له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ، حكومه‌تی توركیا ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئیمام ئۆغلۆی كه‌مكرده‌وه‌. . به‌گوێره‌ی هەواڵی میدیاكانی توركیا، وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌و وڵاته‌، ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیدار به‌ شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ، له‌ سه‌رۆك شاره‌وانی ئه‌و شاره‌ وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌‌‌ کە 30 کۆمپانیای گەورەن. .   ئه‌و میدیایانه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌، پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات، زۆرترین پشكیان له‌و كۆمپانیایانه‌دا هه‌یه‌ و ده‌سه‌ڵاتی ره‌هایان هه‌یه‌ بەسەریانەوە. . بڕیاره‌کە كاردانه‌وه‌ی زۆری لەلایەن پارته‌كه‌ی ئیمام ئۆغلۆوە لێکەوتووەتەوە و پارته‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌وه‌ تۆمه‌تبار دەکەن، كه‌ ئاستەنگ ده‌خاته‌ به‌رده‌م كاری براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ. . هەروەها ئاماژە بەوە دەکەن، ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی 37ی یاسای شاره‌وانییه‌كانه‌، كه‌ تیایدا هاتووە: "سه‌رۆكی شاره‌وانی نوێنه‌ری یاسایی شاره‌وانییه‌ و دەسەڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیا په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ سنووری شاره‌وانییه‌كه‌ی دامه‌زرێنێت". . رۆژی 23ی ئه‌م مانگه‌ بۆ دووەم جار هەڵبژاردنی شارەوانی ئیسته‌نبوڵ ئەنجامدرا،به‌ڵام دووبارە ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی ئیسته‌نبوڵی به‌ده‌ستهێنا و ئه‌مڕۆ شاره‌وانی ئه‌و شاره‌ ڕاده‌ستی ئیمام ئۆغلۆ كرا. .