ناس کورد-
ڤیدیۆیەک کە بەمدواییە لە چین بڵاوبووەتەوە ساتی لێدانی هەورەبروسکەیەکی بەهێزی تۆمارکردووە کە لە یەکێک لە ستونەکانی کارەبای سەرشەقام دەدات یەک لەدوای یەک تا دەگاتە 12 جار لە چەند چرکەیەکدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ بەریتانی، ڕۆژی 31ی ئابی 2021 دانیشتوویەکی شاری چیۆنگیۆ لە پارێزگای شاندۆنگ لە چین ڤیدیۆکەی تۆمارکردووە.
ئەو پیاوە چینییە هەورەبروسکەکەى بە مۆبایلەکەى تۆمارکردووە، لەدوای بڵاوبوونەوەى ڤیدیۆکەىشی وەگ ئاگر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، چەند کەسێک بە گاڵتەجاڕییەکان دەڵێن کە ئەو ستونە هیچ بەختی نییە چونکە هەورەبروسکەکە وازی لێناهێنێت.