گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەمەریكا: لەبەر دوو هۆكار و لەسەر سێ ئاست لە عێراق دەمێنینەوە

2021.09.03 - 17:00
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریكا: لەبەر دوو هۆكار و لەسەر سێ ئاست لە عێراق دەمێنینەوە

ناس کورد-

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیك ڕایگەیاند، وڵاتەكەی لەسەر ئاستی سەربازی و دیبلۆماسی و دارایی لە عێراق دەمێنێتەوە چونكە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا گرنگە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوی هود، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (3ی ئابی 2021) دەڵێت، بەرژەوەندی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا ئەوە دەخوازێت بەهەموو جۆرێك و لەسەر هەموو ئاستێك لە عێراقدا بمێنینەوە چونكە وڵاتێكی گرنگە لە بازاڕی وزەی جیهانی بەهۆی سامانی نەوتەوە، هەروەها وڵاتێكی گرنگە بۆ كلتوری جیهانی.

 

بەرپرسە ئەمەریكییەكە جەخت لەوەش دەكاتەوە دوژمنی هاوبەشی هەردوولا داعشە و ئەمەریكاش چاوی لەسەر هەڵبژاردنێكی باشە لە 10 ئۆكتۆبەری داهاتوو.

 

ئەم دڵنیاكردنەوەی ئەمەریكا چوار مانگ بەر لەوادەی دیاریكراوی كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمەریكا دێت لە عێراق و گۆڕانی ئەركیان بۆ راوێژكاری بەپێی رێككەوتنی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات كە لەدیداری تەمموزی بایدن و كازمیدا جەختی لێكرایەوە.