گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

کەشوهەوا ماڵئاوایی لە چلەکان دەکات و دەرگایەک بەڕووی پایزدا دەکاتەوە

2021.09.03 - 15:00
App store icon Play store icon Play store icon
کەشوهەوا ماڵئاوایی لە چلەکان دەکات و دەرگایەک بەڕووی پایزدا دەکاتەوە

ناس کورد-

سبەینێ چەند پلەیەکی تر کەشوهەوای شارەکانی هەرێم فێنک دەبێت وەک کردنەوەى دەرگایەک بەڕووی وەرزی پایزدا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسیی دیاریی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا نوسیویەتی، سبەینی شەممە (4ی ئەیلولی 2021) لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری بارستە ھەوای فێنکی ئەوروپا لەسەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما بەتێکرای 2 تا 2 پلەی سیلیزی نزمتر دەبنەوە.

 

دەشڵێت، پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم:

ھەولێر 38 پلە

سلێمانی 37 پلە

دھۆک 37 پلە

ھەڵەبجە 37 پلە

کەرکوک 39 پلە

لە ناوچەکانی گەرمیانیش لەنێوان 41 تا 42 پلەی سیلیزی دەبێت

 

جەختی کردووەتەوە کە ئاسمان ساماڵ ئەبێت و خێرای با مامناوەند چالاک ئەبێت لەکاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارەدا بەخێرای 15-25 کم/س لە ئاڕاستەی باشوری ڕۆژئاواوە.